قاعیده كوژرانی هاوكارێكی بن لادنی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌لقاعیده كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ی به‌هۆی بۆردوومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له یه‌مه‌ن بڵاوكرده‌وه.
ریتا كاتز، به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی "سایت" كه رۆژانه چالاكییه‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده په‌خش ده‌كات رایگه‌یاند، قاعیده كوژرانی ساڵح بن سالم بن عوبێدی ناسراو به (ساڵح حه‌زره‌می)، له یه‌مه‌ن له رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، كه یه‌كێك بوو له هاوكاره نزیكه‌كانی ئوسامه بن لادن.
كاتز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌رباس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌م بۆردوومانه‌دا 3 كه‌سی دیكه له یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ساڵح بن سالم كوژراون.
رێكخراوی ئه‌لقاعیده له نێوانی 1988 تا 1990 دروستبوو، له 11ـی سێپتێمبه‌ری 2001 له رێگه‌ی چوار فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، دوویان به هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆرك و یه‌كێكیشیان خۆی به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) كێشا، فڕۆكه‌ی چواره‌میش له‌لایه‌ن سه‌رنشینانه‌وه له ژێر چنگی رفێنه‌ران ده‌رهێنرا و ئازاد بوون.
به‌هۆی هێرشه‌كانی 11ـی سێپتێمبه‌ر ناكۆكی له نێوانی واشنتن و ئه‌لقاعیده درووستبوو، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه شه‌ڕێكی 20 ساڵه له ئه‌فغانستان راگه‌یه‌ندرا، تێیدا به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كۆتایی پێهات.