فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چیای شنگال ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌یان كرده ئامانج
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی (باب شلۆ) چیای شنگال ئۆتۆمبێلێكى كرده ئامانج، كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی تێدابووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوه‌ته‌وه ئامانج ژماریه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی تێدابووه، كه سه‌ر به فه‌وجی 80 (فه‌وجی عه‌شایری)یه و له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی بۆردوكانه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون و برینداربوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی لێكراوه، ناوچه‌یه‌كی مه‌شقی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ن، رێگه نادرێت كه‌س نزیكی ئه‌وێ بكه‌وێته‌وه.