زانكۆی سلێمانی له‌باره‌ی ده‌وامكردن بڕیاری دا
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەڕەچاوکردنی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و دەوربەری، كه زۆربه‌ی رێگه‌وبانه‌كان بووه‌نه‌ته شه‌خته و به‌ستوویه‌تی، بۆیه تاقیكردنه‌وه‌كانیان دواخست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە سەرجەم کۆلیژەکان بۆ رۆژی دووشەممە و رۆژانی دواتر بەپێی خشتەی دیاریكراو ده‌بێت، كه کۆلیژەکان خوێندکارانی خۆیانی لێئاگاداردەکەنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، لە رۆژی شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە رووی خوێندکارانی دەرەوەی شار دەکرێنەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژی یەکشەممە دەوامی زانکۆی سلێمانی ئاسایی دەبێت.
زانكۆی سلێمانی روونیكرده‌وه، ئەو وانانەی کە بەھۆی سەختی کەشوھەواوە نەخوێندراون، بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاسڕوومەکان بخوێنرێن.