ڤیان سه‌بری: پێویسته لایه‌نه شیعه‌كان پێداچوونه‌وه بۆ خۆیان بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق گوتی: هه‌ر له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناكۆكی له‌ناو ماڵی شیعه‌دا هه‌بووه، راسته‌وخۆش دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌ختی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی كرده‌وه.
گوتیشی: له ئه‌نجامه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی سه‌درییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 75 كورسی، له‌كاتێكدا كۆی لایه‌نه شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (ئیتاری ته‌نسیقی) نه‌یانتوانیوه ئه‌و ژماره كورسییه به‌ده‌ستبهێنن، ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ش روون و ئاشكران، چونكه پێشتریش ئه‌و ناكۆكییه له ناوماڵی شیعه‌دا هه‌بووه و له ساڵی 2018ـه‌ش شیعه‌كان به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌ی (إصلاح و بنا‌ء)ـدا دابه‌ش ببوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌باره‌ت به ئێمه وه‌ك كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه په‌یامی ئێمه ئه‌وه بووه، كه ده‌ست له ناكۆكییه‌كانی نێوانیان وه‌رنه‌ده‌ین، به‌ڵام كاتێك ده‌بێته قۆناغێكی هه‌ستیار، ئه‌و كات هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، بۆ نموونه ئێستا ده‌وڵه‌ت لاوازبووه، كێشه‌ی ئه‌منی و ئابووری هاتوونه‌ته ئاراوه، ئێستا پێویسته كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی نوێ بكه‌ین، بۆیه له‌و حاڵه‌تانه‌دا هه‌موو ئه‌و كێشانه وا ده‌كه‌ن، كه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ین كه نابێت وڵات له‌و پشێوییه‌دا بمێنێته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌لای خه‌ڵكی عێراقه‌وه گرنگ نییه كه كێ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانه‌وه ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌تێكی جێگیر و به‌هێز بێت، له ئاست جێبه‌جێكردنی داواكاری و خواستی ئه‌وان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا بێت.
گوتیشی: پێویسته لایه‌نه شیعه‌كان پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆیان بكه‌ن، بۆ نموونه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌مانهه‌نگیدا كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت كه چوارچێوه‌یه‌كه په‌یوه‌سته به وڵاتێك و به میلیشیاكانه‌وه، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه خه‌ڵكی عێراق پێیان بڵێت: ئیتر به‌سه. سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش، هه‌میشه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئێمه لایه‌نگیری هیچ كامێك له‌و دوو به‌ره‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌ڵوێستێكی عێراقیانه‌مان دوور له هه‌موو فشاره ده‌ركییه‌كان بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت و بڕیاری ئێمه بڕیارێكی عێراقیانه بێت.
H.B