مه‌سرور بارزانی بۆ مسته‌فا كازمی: بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق سەرکۆنە ده‌كه‌ین

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوڕابوون لە سەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاری و هەماهەنگی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دا

K24 - هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (21ی کانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالا سەرکۆنە کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدبوونی 11 سەربازی عێراقی، کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون، بە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیاند و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.