ڤیان ده‌خیل: هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش له زیندانی حه‌سه‌كه ده‌مانخاته‌وه به‌رده‌م سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار
K24- هه‌ولێر:
ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش له زیندانی سناعه‌ی گه‌ڕه‌كی غوێرانی شاری حه‌سه‌كه‌ی سووریا ده‌كه‌ین، كه له‌ناویاندا 20 سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه هه‌ن، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و سوورین.
ڤیان ده‌خیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆسه تیرۆرستییه و ده‌رهاویشته‌كانی سیناریۆیه‌كی شوومی پێشووترمان بیر ده‌خاته‌وه، كاتێك له عێراق روویدا و ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆرستان له زیندانی ئه‌بو غرێب و چه‌ند زیندانێكی دیكه رایانكرد، به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساته گه‌وره‌كه رووبدات، كه له ئه‌نجامیدا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق كه‌وته ده‌ست رێكخراوه تیرۆرستییه‌كه و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شنگال و سپایكه‌ردا هات و به ملیۆنان عێراقی ئاواره بوون، وێڕای وێرانبوونی شاره‌كان و كرده‌وه‌كانی توندوتیژی و تاوانی جه‌نگ له‌كاتی پرۆسه‌كانی ئازادكردن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئێزیدییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه، گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێكی پێویست بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه و سزادانی هه‌ڵاتووان پێویستییه‌كی حه‌تمییه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ رێوشوێنی ده‌ستبه‌جێ و جددی به درێژایی سنووری نێوان عێراق و سووریا بگرێته‌به‌ر و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان بخاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، له‌ناویشیان هێزه ئاسمانییه‌كان و هێزه‌كانی پاراستنی سنوور، له‌وه‌ش دڵنیا ببێته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ئه‌و هێزانه بوونیان له‌سه‌ر سنوور هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری دزه‌كردنی چاوه‌ڕوانكراوی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو خاكی عێراق بكرێت و ئاستی هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا به‌رز بكرێته‌وه، له‌پێناو به‌لاوه‌نانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی دیكه".
H.B