باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا: دژی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی داعشین له‌ دیاله‌

"شانبه‌شانی هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كانمان ده‌وه‌ستین دژی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كی كرا سه‌ر سه‌ربازانی عێراق"
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق ده‌ربڕێ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی كرایه‌ سه‌ر سوپا له‌ دیاله‌.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی كرایه‌ سه‌ر سوپای عێراق له‌ دیاله‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 11 سه‌ربازی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئێمه‌ شانبه‌شان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كانمان ده‌وه‌ستین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌، له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌می خۆمان بۆ خێزانی قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕین.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له‌ نێوان گوندی (تاڵعه‌ و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به‌ سوپای عێراق و 11 سه‌رباز و پله‌دارێك بوونه‌ قوربانی.