سەدر بەرپرس و جێگر بۆ گرووپی سەرایا سەلام دادەنێت
K24 - هەولێر
رێبەری رەوتی سەدر بەرپرس و جێگرێکی بۆ گرووپی چەکداری سەرایا سەلام دیار کرد.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بڕیاریدا بە دانانی ئەبو مستەفا حمێداوی وەک بەرپرسی گرووپی چەکداری سەرایا سەلام و عەلی شەرهان، وەک جێگری بەرپرسی گرووپەکە.
سەدر داوای لە هەردوو سەرکردەی گرووپەکەی کردووە، کار بۆ پاراستنی ناوبانگی چەکدارەکانی بکەن و نیشتمانیان خۆشبووێت و ئامادەی قوربانیدان بن لەپێناویدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەردەوام موقتەدا سەدر لە گوتار و لێدوانەکانیدا، جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپە میلیشیاکانی عێراق دەکاتەوە.