چاویلكه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بینایی بۆ ژنێكی 88 ساڵه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژنێكی 88 ساڵه بینایی بۆ گه‌ڕێندرایه‌وه، كه یه‌كه‌م نه‌خۆشه له به‌ریتانیا سوودی له چاندنی چاویلكه‌ی ئه‌لیكترۆنی ببینێت و بینایی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و پیره‌ژنه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی درێژخانی چاو ده‌ناڵێنێت، كه به قسه‌ی پزیشكان، ئه‌و نه‌خۆشییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن به‌دیارده‌كه‌وێت و له جیهاندا به ملیۆنان كه‌س تووشی ده‌بن و بینایی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له راپۆرتی پزیشكدا هاتووه، ئه‌و به‌ساڵاچووه له تۆڕێ چاویدا چینێك درووست بووه، كه ناتوانێت شته نزیكه‌كان ببینێت و كه‌س بناسێته‌وه، كه تووشی وشكبوونی ده‌ماره‌كانی چاو بووه.
نه‌خۆشخانه‌ی "فورفیلدز"ی چاو، كه سه‌ر به سندوقی ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزارییه نیشتمانییه‌كانه، بڵاویكرده‌وه، ئامێری "Prima System"، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Pixium Vision"ی فه‌ره‌نسییه‌وه په‌ره‌یپێدراوه، بۆ ئه‌و ژنه به ته‌مه‌ن دانرا، تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا یه‌كه‌مه و به پاڵپشتی كۆلیژی له‌نده‌نی زانكۆیی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پزیشكی سه‌ر به په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستییه كاره‌كه ئه‌نجام دراوه.
به‌شێكی چاویلكه ئه‌لیكترۆنییه‌كه له‌ژێر تۆڕی چاوی نه‌خۆشه‌كه ده‌چێنرێت، دواتر چاویلكه‌كه له‌چاو ده‌كرێت، كه كامیرایه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر به‌ستراوه و له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌رێكی بچووك په‌یوه‌ند كراوه، به‌هۆیه‌وه دیمه‌نه‌كان بۆ تۆڕی چاو و دواتر بۆ مێشك ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌و پیره‌ژنه 88 ساڵه دوای نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی چاویلكه ئه‌لیكترۆنییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خۆشحاڵم به‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌سم ئه‌و چاویلكه ئه‌لیكترۆنییه‌م به‌ده‌ستهێنا و بیناییم بۆ گه‌ڕایه‌وه، له‌مه‌ودوا ده‌توانم كاره‌كانم خۆی راپه‌ڕێنم و ده‌وروبه‌رم به روونی ببینم.