وه‌رگرتنی خه‌ڵات له فێستیڤاڵێكی وێنه‌یی بۆ كوڕ و باوكێك ده‌بێته فریادڕه‌س

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ئه‌سلان، خاوه‌نی ئه‌و وێنه‌یه، كه باوكێك به قاچێكه‌وه كوڕه‌كه‌ی خۆی بڵند كردووه و به خه‌نده‌وه لێی ده‌ڕوانێت، منداڵه‌كه‌ش به خه‌نده‌وه سه‌یری باوكی ده‌كات، هه‌ردووكیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، به‌هۆی گرژییه‌كانی سووریاوه تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بوون.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه، ئیتالیا رایگه‌یاند پێشوازی له خێزانی "مونزیر نیزال" ده‌كات، كه له‌و وێنه‌یه‌دا به قاچێك ده‌ركه‌وتوو و "مسته‌فا"ی كوڕی هه‌ڵگرتووه، ئه‌ویش به‌بێ ده‌ست و قاچه، وێنه‌كه‌ی ئه‌سڵان بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی پێشبڕكێی "سینا"ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وێنه‌گرتن له ساڵی 2021.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیی ئیتالیا رایگه‌یاند، به‌مزووانه مسته‌فا و باوكی ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته و چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌رییه‌كه درێژخایه‌ن ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له رێگه‌ی رێكخه‌رانی فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی سینا، به حاڵه‌ته‌كه‌یان زانیوه و كۆمه‌ك بۆ ئه‌و خێزانه كۆكراوه‌ته‌وه، دوای گه‌یشتنیان به‌و وڵاته، له سه‌نته‌ری درووسكردنی په‌لی ده‌ستكرد، چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت.
چیرۆكی ئه‌و باوك و كوڕه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌یان ئاشكرا كرا، كاتێك له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو وێنه‌كه‌یان بووه براوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه و خاوه‌نی وێنه‌كه‌ش خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و ناوبانگی زیاتری ده‌ركرد.

منداڵه‌كه كه باوكی هه‌ڵیگرتووه، هه‌ردوو ده‌ست و قاچی نییه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌ك له‌ناو سكی دایكی‌دا بوو، كه به‌هۆی ده‌رمان خواردنه‌وه تووشی بووه، كاتێك دایكه‌كه به‌ركه‌وته‌ی گازی كیمیاوی بووه، باس له‌وه ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا له‌ناوچه‌كه‌ی ئه‌واندا گازی كیمیاوی رژاندووه.
باوكه‌كه‌ش له بۆدومانكردنه‌كه‌ی ناوچه‌ی "خان شیخون"ی سووریا جگه له برینداربوونی پشت و سكی، قاچێكی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام وێنه‌كه‌یان له شاری ره‌یحانه‌ی توركیا گیراوه و بووه هۆی به‌هاناوه‌چوونیان.
باوكه‌كه ده‌ڵێت به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ست و قاچ، به‌ته‌نیا خواردن و خواردنه‌وه به مسته‌فای كوڕی ده‌دات، به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌شیان، هیچ رێكخراوێكی مرۆیی وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه و هاوكاری نه‌كراون.