شارەوانی سلێمانی: خوێ لە شەقامەکان بپڕژێنن
K24 – سلێمانی
شارەوانی سلێمانی کۆمەڵگا نیشتەجێبووەکان ئاگادار دەکاتەوە، شەقامەکان پاکبکەنەوە و خوێ لە شەقامەکان بپڕژێنن.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمەڵگانیشتە جێبوەكان دەكاتەوە، كە مۆڵەتیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنان و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی وەرگرتوە، دەبێ پابەندی چەند خاڵێک بن.
لە خاڵێکی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "پێوستە ھەستن بە پاكکردنەوەو راماڵینی بەفری ناو كۆمەڵگاكان پڕژاندنی خۆێ بەسەر شەقامەكاندا".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە لایەن دانیشتوانی كۆمەڵگاكانەوە سكاڵای زۆرمان بۆ ھاتووە كە كەمتەرخەمن لە پاكکردنەوەو راماڵیانی بەفر کە ئاستەنگی ھاتووچۆی دروستکردووە".