ژنانى ئه‌فريقيا ره‌سه‌نايه‌تى كيشوه‌ره‌كه‌يان ده‌بوژێننه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژنه فۆتۆگرافه‌رى ناودار جوانا شومالى له دواى مردنى داپيره‌ى له 2001دا گه‌يشته ئه‌و بڕوايه‌ى داپيره‌ى چيرۆكه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بۆ هه‌ميشه برده ژێر گڵ.
شومالى له ره‌چه‌ڵه‌كى ئيسپانيايى له لايه‌ك و غينيا له لايه‌كى ديكه‌وه بوو.
ئه‌و ويستى سه‌ردانى زێدى له‌دايكبوونى داپيره‌ى بكات له وڵاتى ساحل عاج و شتێكيشى له باره‌ى زمانى داپيره‌يه‌وه ده‌زانى.
له‌وێ شومالى پرۆژه‌يه‌كى هونه‌رى به ناوى خۆڕاگره‌كان ده‌ستپێكرد و ده‌يويست له‌و رێگه‌يه‌وه رۆشنايى بخاته سه‌ر ژيانى ئه‌و ژنانه‌ى ئه‌فريقيا كه به راستى هه‌ڵگرى ره‌سه‌نايه‌تى و ناسنامه‌ى ئه‌فريقايين.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌يه‌ك ژنى له تيره و هۆزه جياجياكانى ئه‌فريقيا هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى وێنه‌گرتنه‌وه ره‌سه‌نايه‌تى و مۆركه نه‌مره‌كانى ئه‌فريقيا ببوژێنێته‌وه.