ده‌رهێنه‌ری درامای "باب الحارة" كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سووریا هه‌واڵی كۆچی دوایی ده‌رهێنه‌ری ناوداری وڵاته‌كه‌یان به‌سام موللای بڵاوكرده‌وه، كه یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره دیاره‌كانی نێو درامای سووری.
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سووریا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ده‌رهێنه‌ر به‌سام موللا ده‌كه‌ین. بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری مردنه‌كه‌ی بكات.
ئه‌مڕۆ ده‌رهێنه‌ری ناوداری سووری به‌سام موللا له ته‌مه‌نی 66 ساڵی كۆچی دوایی كرد، یه‌كێك له كاره‌كانی درامای به‌ناوبانگی (باب حاره) بوو، له 10 به‌ش پێكهاتبوو.
به‌سام موللا درامای (بوابه التاریخ)، (قنادیل رمضان)، (اعلام العرب)، ( اللیل والنجوم) و ( داود فی هولیود)ـی به‌رهه‌مهێناوه، ناوبراو كوڕی ده‌رهێنه‌ری كۆچكردوو ئه‌دهه‌م مولایه، هه‌ردوو براكه‌ی موئمین و به‌شاریش دوو ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی سوورین.
به‌سام موللا خاوه‌نی دوو كوڕ بوو، له درامای باب الحاره به‌شداریانی پێكردبوو.