4 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 4 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و 580 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 3894 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، چاكبوونه‌وه‌ی 245 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (696)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 696ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 696ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا