رێککەوتنی نێوان ههردوو پارێزگاری هەولێر و ئورمیە كهوته بواری جێبەجێکردنەوە

K24- ههولێر:
پارێزگای ههولێر رایدهگهیهنێت، بەشێک لە رێککەوتنی نێوان پارێزگاری هەولێر و ئورمیە بۆ بە ئاڵ و گۆڕی بازرگانی لە رێگای مەرزی (حاجی ئومەران - تەمەرچین) کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، دوای سەردانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و واژووکردنی رێککەوتنامەی نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا(ئورمییە) کە لە یەکێک لە خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە داوا کرابوو، بارەکانی ترانزێت لە سنورەکانی دیكه داخل دەکرێن.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهش كرد، لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەرانیش بەهەمانشێوە بارەکانی ترانزێت داخل دەکرێن.
پارێزگای ههولێر جهختی لهوه كردهوه، ئەمڕۆ بە دوو نووسراوی فەرمی لەلایەن پارێزگای ئورمیە، بریارەکە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بۆ لەمەودوا باری ترانزێت لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەرانیش داخل دەکرێن.

