رەوتی سەدر: لەگەڵ کورد و سوننە دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکە تێدەپەڕێنین

"پێکهێنانی حکومەت نزیکبووەتەوە"
هۆڵی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق - ئەرشیف
هۆڵی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

رەوتی سەدر جەختدەکاتەوە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە کورد و سوننە دەتوانن دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەی عێراقیش تێپەڕێنن.

سەرچاوەیەک لە رەوتی سەدر، بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، رەوتەکەیان لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە کورد و سوننە، دەنگی پێویستییان هەیە، بۆ تێپەڕاندنی دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەی عێراق.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە نزیکبوونەوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد "ئەگەر کورد لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار بگەنە رێککەوتن".

بەگوێرەی سەرچاوەکەی رەوتی سەدر، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، داوای حکومەتێکی تەوافوقیی و رەوتەکەشیان داوای زۆرینەی نیشتمانی دەکات، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی، هەوڵی نێوەندگیری بۆ یەکخستنەوەی ماڵی شیعە دەدەن.