میوانخانه‌یه‌ك له‌ناو باخچه‌ی ئاژه‌ڵان درووست ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، میوانخانه‌یه‌ك له چین چه‌ند ژوورێكی نووستنی به شێوازێك خستووه‌ته‌ڕوو، كه به به‌ربه‌ستێكی شووشه‌یی له‌گه‌ڵ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی ترسناك جیا كراوه‌ته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژوورێكی نووستن له میوانخانه‌ی "Sendi Tribe Treehouse" له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له "نانتونگ فۆرست"ی هه‌رێمی "جیانگسو"ی چین كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران راسته‌وخۆ سه‌یری ئاژه‌ڵه ترسناكه‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، پڵنگێك به ته‌نیشت ژوورێكی نووستن تێده‌په‌ڕێت، كه ته‌نیا به‌رستێكی شووشه‌یی ئه‌و دوو شوێنه‌ی جیاكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌و جۆره شووشه‌یه، توندوتۆڵه و به ئاسانی ناشكێت.
هه‌رچه‌نده دیمه‌نی ژووره‌كانی ئه‌و میوانخانه‌یه سه‌یره و دیمه‌نێكی ترسناكی هه‌یه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆتێله له‌و وڵاته رووبه‌ڕووی ره‌خنه كراوه‌ته‌وه، كه ئاژه‌ڵه‌كان له شوێنێكی وا ناچار ده‌كرێن و ئازار ده‌درێن و به باشی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت.
A tiger room appeared in a hotel in Nantong, #Jiangsu, sparkling great debates.
— CBCGDF (@CBCGDF_China) January 21, 2022
The room is separated only by a glass, for a better view of #tiger
"The explosion-proof glass can guarantee safety", said the hotel.
It's said to have been called a halt.#AnimalRights #wildlife pic.twitter.com/laymYUeiXl