کەشناسی: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
K24 – ھەولێر
کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەى دووشەممە 24/1/2022، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر نمە باران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر دەبارێت، لە ماوەى چەند کاتژمێرێک لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشێکى ناجێگیر لە ماوەیەکى کورت خایەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی شەپۆلی بەفربارین لە هەفتەی رابردوو ئاستەنگی هاتووچۆ لە زۆر ناوچە دروستبوو، هاوکات کەشێکی سارد و شەختە کاریگەری کردووەتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ یەکەم جار نزمترین پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا، لە قەزای پێنجوێن رۆژی 22/1/2022، پلەی گەرمی بۆ ژێر -24 پلەی سیلیزی دابەزی.