ئافره‌تێكی به‌ریتانی تۆڵه له دۆسته "خیانه‌تكار"ـه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی به‌ریتانی تۆڵه‌ی له دۆسته‌كه‌ی پێشووی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خیانه‌تكردن لێی جیابووه‌ته‌وه، پیاوه‌كه لهبیریكردووه هه‌ژماره‌كه‌ی له پێگه‌ی به‌بازاڕكردنی "ئه‌مازۆن" دابخات، به‌و هۆیه‌وه ئافره‌ته‌كه 700 دۆلاری خه‌رجكردووه.
لۆرین لیلی (ته‌مه‌ن 29)، په‌رستاره، ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ ناسان سمیت (ته‌مه‌ن 26 ساڵ) په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌بوو و به‌یه‌كه‌وه ژیاون، به‌ڵام رۆژێك ئه‌و په‌رستاره هه‌ست ده‌كات دۆسته‌كه‌ی خیانه‌تی لێده‌كات، بۆیه مۆبایله‌كه‌ی ده‌پشكنێت و ئاشكرای ده‌كات، كه بۆ ئه‌و دڵسۆز نییه.
دوای ئاشكرابوونه‌كه، لۆرین دۆسته‌كه‌ی له‌ماڵ ده‌رده‌كات و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌بچڕێنێت، چه‌ندین رۆژ به خه‌مباری ده‌مێنێته‌وه و ده‌گری، به‌ڵام رۆژێك له‌ناكاو سه‌یری مۆبایله‌كه‌ی خۆی ده‌كات، كه هه‌ژماری تایبه‌تی دۆسته‌كه‌ی له پێگه‌ی به‌بازاڕكردنی "ئه‌مازۆن" كراوه‌ته‌وه و ده‌توانێت شت بكڕێت، هه‌ر وه‌ك پێش جیابوونه‌وه‌ی وایكردووه.
لۆرین بڕیاری داوه تۆڵه له دۆسته‌كه‌ی بكاته‌وه، له‌سه‌ر هه‌ژماری "ناسان" شت بكرێت و ئه‌و پیاوه‌ی پێ ئازار بدات، بۆیه باوی (500) پاوه‌نی ئه‌سته‌رلینی، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (700) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌یه‌ك فیلمی كڕیوه و له‌سه‌ر پێخه‌فی نووستنه‌كه‌ی سه‌یری فیلمه‌كانی كردوو و به‌دیاریه‌وه پێكه‌نیوه.

لۆرین بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی گوتی: "ئه‌وه باشترین رێگه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه، له‌وه چێژم وه‌رگرت، له‌داهاتوودا ئه‌و به‌سه‌رهاته بۆ نه‌وه‌كانم ده‌گێڕمه‌وه، كه فیلمه‌كانی "فێڵ" و "بێڕێزی" و "فێڵباز" و "درۆزن"، كه ناوونیشانی فیله‌كانی هۆڵیوودن، به‌و پاره‌یه كڕیوه.
گوتیشی: كاتێگ سه‌یری فیلمه‌كانم ده‌كرد، ده‌گریام و پێده‌كه‌نیم، توانیم ژماره‌یه‌كی زۆر فیلمی پێبكڕم، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ستی پێكرد و مافی ئه‌وه‌ی لێسه‌ندمه‌وه بچمه ناو هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه.