بیتکۆین نیوەی بەهاکەی لەدەستدا

بەردەوامە لە دابەزین
بیتکۆین
بیتکۆین

K24 - هەولێر:

دراوی دیجیتاڵی "بیتکۆین" لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 تا ئێستا نزیکی لە 50٪ ی بەهاکەی لەدەست داوە.

لە دوایین مامەڵەکانی دراوە دیجیتاڵیەکاندا، بەهای بیتکۆین بۆ 35  هەزار دۆلار دابەزی و ئەمەش بە نزمترین ئاستی دراوە دیجیتاڵییەکە دادەنرێت لە چەند مانگی رابردوودا.

لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 بەهای دراوەکە 60 هەزار دۆلاری تێپەڕاندبوو، دواتر بەهۆی رووداوە سیاسی و جیهانیەکانەوە رۆژ بە رۆژ بەهاکەی بەرەو دابەزینی زیاتر دەچوو، بەمجۆرەش دراوەکە لەو کاتەوە تا ئێستا نزیکی لە سەدا 50ـی نرخەکەی لەدەست داوە.

بەگوێرەی داتاکانی کوین مارکێت کاپ، دراوی ئەلیکترۆنی ئیسریۆمیش لە 15%ـی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ دوو هەزار و 440 دۆلار دابەزی.

شارەزایەک  لە کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی دراوە دیجیتاڵییەکان "کوانتەم ئیکۆنۆمیکس"، بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ رایگەیاندووە، هەواڵەکانی پەیوەست بە قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە رووسیا، گوشاری زیاتری خستووەتە سەر ئەو جۆرە دراوانە.

H.H