ئاماری دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر

زیاتر لە 1900 کەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون
بەختیار میران بەرپرسی راگەیاندنی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای هەولێر
بەختیار میران بەرپرسی راگەیاندنی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای هەولێر

K24 - هەولێر:

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر خرایەڕوو، ئاماژە بەوەش درا کە تەنها لە ساڵی 2021 نزیکەی 375 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەرسەردا گیراوە.

بەختیار میران بەرپرسی راگەیاندنی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر و بڕی ماددەی دەستبەسەردا گیراو لە هەولێر راگەیاند.

ئامارەکەش بەمجۆرە بوو:

- ساڵی رابردوو 1943 کەس بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

- ئەو تۆمەتبارانەی بە دەستەبەری دارایی ئازاد کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە ژمارەیان 194 تۆمەتبارن.

- ئەو تۆمەتبارانەی سزادراون، 863 تۆمەتبارن.

- ئەو تۆمەتبارانەی ئازادکراون و لەبەر کەمی بەڵگەی تاوان لە دژیان لە ساڵی 2021، 33 تۆمەتبارن.

- ئەو تۆمەتبارانەی سنووربەدەر کراون، 61 تۆمەتبارن.

- ئەو تۆمەتبارانەی لە ساڵی 2021 ئازاد کراون، 160 تۆمەتبارن.

- دەرمانی پزیشکی هۆشبەر کە دەستی بەسەرداگیراوە، بڕەکەی 47 هەزار و 378 شیت حەب بووە.

- جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرە دەستبەسەردا گیراوەکان: 

1. کریستاڵ 96 کیلۆگرام و 141 گرام

2. هێرۆین 172 کیلۆگرام و 778 گرام

3. جامایکا 4 کیلۆگرام و 438 گرام

4. حەشیش 14 کیلۆگرام و 562 گرام

5. تلیاک 83  کیلۆگرام و 786 گرام

6. ماریوانا 3 کیلۆگرام و 24 گرام

- بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستی بەسەردا گیراوە، 374 کیلۆگرام و 729 گرامە، هەروەها 562 کیلۆگرام و 500 گرام تووتنی هیندی تۆباکۆ کە ماددەی حەشیشی تێکەڵکرابوو دەستی بەسەردا گیراوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوەش درا، کە لە ساڵی 2021 لە پارێزگای هەولێر، بڕی 21 ملیۆن و 985 هەزار دیناری ساختە دەستی بەسەردا گیرا.

H.H