بە ڤیدیۆ.. هەڵپەڕکێی کوردی لە ئێکسپۆی دوبەی

تیپی هەڵپەڕکێی سلێمانی سەمایەکی کوردی جوان پێشکەش دەکەن
هەڵپەڕکێی کوردی لە ئێکسپۆی دوبەی
هەڵپەڕکێی کوردی لە ئێکسپۆی دوبەی

K24 - هەولێر:

لە پێشانگای "EXPO DUBI" کە ساڵانە بە ئامانجی رووبەڕوبونەوە و زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵنگاریانەی کە هاتوونە پێش بۆ مرۆڤایەتی لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند چالاکیەکی تێدا ئەنجامدا.

ئەمڕۆ 23ـی کانوونی دووەمی 2022 تیپی هەڵپەرکێی سلێمانی و هونەرمەند نزار رواندوزی لە چالاکیەکانی EXPO DUBI، جۆش و خرۆشیان دایە بەشی عێراقی و کوردستانی و زۆرترین سەردانیکار و میوانانی پێشانگاکەیان کۆکردەوە.

لە چالاکیەکانی EXPO DUBI، بەشداربوانی وەزارەت و دەستە و فەرمانگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری رۆڵی گرنگی لەم پێشانگایەدا هەیە.