داواكارێكی گشتی دادگایی كرا و له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له بڕیارێكی كۆماری‌دا دادوه‌ر "نوها ئیمام"، راوێژكاری داواكاری گشتی له دادگای كارگێڕی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه، كه پێشتر به هێرشكردنه سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس تۆمه‌تباركرابوو.
ئه‌و راوێژكاره، ئافره‌تێكه به ناوی "نوها ئیمام سه‌ید محه‌مه‌د"، كه به "ژنه‌كه‌ی دادگا" ناسراوه، پێشتر ساتی هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس له‌لایه‌ن ئه‌و راوێژكاره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌نگی دایه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رازی نه‌بووه ماسك ببه‌ستێت، رووبه‌ڕووی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس بووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی "من راوێژكاری دادگای كارگێڕم، ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانم"، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كه سوور بووه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی كۆرۆنا.
دوای ئه‌وه‌ی راوێژكاره‌كه به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و جنێو به ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌دات و به مۆبایله‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به ڤیدیۆ سووكایه‌تیپێكردنی ئه‌فسه‌ره‌كه تۆمار بكات، ئه‌فسه‌ره‌كه مۆبایله‌كه‌ی لێده‌ستێنێت، ئه‌ویش په‌لاماری ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌دات، دواتر ئه‌فسه‌ره‌كه دوو پۆلیسی ئافره‌ت بانگ ده‌كات و دادوه‌ره‌كه ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
رووداوه‌كه له مانگی (ئاب/ ئۆگستی 2020) روویدا، به‌ڵام چه‌ند جارێك دادگاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و راوێژكاره داده‌خرا، تا دواجار بڕیاری دادگا ئه‌و دۆسیه‌یی یه‌كلا كرده‌وه و "ژنه‌كه‌ی دادگا"ی به 3 مانگ زیندانیكردن (به وه‌ستانی جێبه‌جێكردن) سزا درا.
له نوێترین كاردانه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌ی، سه‌رۆكی میسر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و راوێژكاره‌ی ده‌ركرد و له كاره‌كه‌دا خانه‌نشین كرا، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی میسر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بابه‌ته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه و چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی "نوها ئیمام" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
طبعا ظابط الشرطه و مستشارة فى النيابه الاداريه وقعو مع بعض
— التاتش المصرى (@EgyptianTouch) August 31, 2020
و كل واحد فيهم عمال يعلي على التاني
عايزين يشوفو مين اللي هيعلي على التاني اكتر
تصرف غير مقبول من الاثنين pic.twitter.com/76EVbU0nhD
سيدة تقول أنها مستشارة فى الأمم المتحدة تعتدى على ضابط شرطة و تنزع رتبه الشرطية و تهدده باللجوء للأمم المتحدة لأنه منعها من الدخول بدون كمامة و بعد الإطلاع على الكارنيه pic.twitter.com/xVKCb5ebfd
— Ahmed 🇪🇬 ( limit ) (@AAbbas_1234) August 31, 2020