بەهۆی بارودۆخی ئەمنی قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە راگەیەندرا

هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
دیمەنێکی بەردەم گرتووخانەی غوێران
دیمەنێکی بەردەم گرتووخانەی غوێران

K24 – هەولێر

 دوای ئەو دۆخەی بەهۆی هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی غوێران هاتووەتە ئاراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر قەدەغەی گشتی هاتووچۆی لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەکردووە "بەهۆی دۆخی ئەمنی و گەڕان بەدوای چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە قەدەغەی لە شاری حەسەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی هەفتەیەک تا 31/1/2022، بەردەوام دەبێت".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 20/1/2022، ژمارەیەک چەکداری داعش لە گرتووخانەی غوێرانی شاری حەسەکە هەڵاتن، دواتر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) و چەکدارانی داعش روویدا.

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، لە کاتژمێر 6ی ئێوارە تا کاتژمێر 6ی بەیانی بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوان لە رووداوەکەی گرتووخانەی غوێران لە هەردوولا زیاترە لە 120 کەس، 77 چەکداری داعش و 39 شەڕڤانی هەسەدە و هەروەها 7 هاووڵاتی سڤیل.