لە بەڕێوەبەرایەتیەکی هەولێر دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دەستپێدەکات

"ئەو کەسانەی ئاروزمەندن دەتوانن سیڤییەکان بنێرن"
دامەزراندن
دامەزراندن

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر رایدەگەیەنێت، دوای کردنەوەی نەخۆشخانەیەک رەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی ژمارەیەک چاودێر و کارگوزار بەشێوەی گرێبەست، ئەو کەسانەی ئارەزومەندن دەتوانن سیڤییەکان بنێرن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر ئاماژەی بەوەداوە: "لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کردنەوەی سێ نەخۆشخانەی دەروونی بۆ ئافرەتان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک داوە، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان رەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی شەش چاودێر و یەک كارگوزار بەشێوەی گرێبەست، بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی لە هەولێر دەکرێتەوە".

راشیگەیاندووە: "هەر کەسێک ئارەزوومەندە، پێویستە سیڤی پێشکەش بە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکات و ماوەی پێشکەشکردنی سیڤی لە ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 24ی 1ی 2022 تاکو پێنجشەمە بەرواری، 27ی 1ی 2022  دەبێت".

روونکراوەتەوە: "ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەبێت لە رەگەزی مێ بن و پێویستە دانیشتووی هەولێر گەڕەکی ڕوناکی و دەوروبەری بن، چونكە ئەو شوێنەی لێی دادەمەزرێن لەناو گەڕەکی روناکی دەبێت".