سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکران
سه‌رۆك بارزانی و ھنری خووری، وەزیری دادی لوبنان
سه‌رۆك بارزانی و ھنری خووری، وەزیری دادی لوبنان

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە (24ی کانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە دادوەر ھنری خووری، وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو.

لە دیدارەکەدا نێوان سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری دادی لوبنان و شانده‌كه‌ی، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکران.

ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەکە و دۆخی ھەرێمی کوردستان تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو دیدارەبوون.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد