گرافیک.. دراوە ئەلیکترۆنییەکان

لەسەر ئاستی جیهان 300 ملیۆن بەکارهێنەری دراوی بیتکۆین هەیە
دراوە ئەلیکترۆنییەکان رۆڵ و کاریگەری زۆریان لە ئابووری جیهاندا هەیە
دراوە ئەلیکترۆنییەکان رۆڵ و کاریگەری زۆریان لە ئابووری جیهاندا هەیە

K24 – هەولێر

دراوە ئەلیکترۆنییەکان بە گشتی و بیتکۆین بە تایبەتی بوونەتە دراوێکی دیار لە ئابووری جیهاندا، رۆڵ و کاریگەری زۆریان هەیە.

لەسەر ئاستی جیهان 300 ملیۆن بەکارهێنەری دراوی بیتکۆین هەیە. دراوی ئەلیکترۆنی "بیتکۆین" لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 تاوەکو ئێستا نزیکەی 50% ی بەهاکەی لەدەست داوە.

لە دوایین مامەڵەکاندا، بەهای بیتکۆین بۆ نزیکەی 34  هەزار دۆلار دابەزی و ئەمەش بە نزمترین ئاستی دراوە دیجیتاڵییەکە دادەنرێت لە چەند مانگی رابردوودا.

بەگوێرەی داتاکانی کوین مارکێت کاپ، دراوی ئەلیکترۆنی ئیسریۆمیش لە 15%ـی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ دوو هەزار و 440 دۆلار دابەزی.

شارەزایەک  لە کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی دراوە دیجیتاڵییەکان "کوانتەم ئیکۆنۆمیکس"، بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ رایگەیاندووە، هەواڵەکانی پەیوەست بە قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە رووسیا، گوشاری زیاتری خستووەتە سەر ئەو جۆرە دراوانە.