كه‌سێك هاوژینه‌كه‌ی ده‌كوژێت و خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات
K24 - هەولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له ئه‌نجامی ده‌ماقاڵییه‌كی خێزانی، كه‌سێك هاوژینه‌كه‌ی خۆی به ده‌مانچه ده‌كوژێت و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌غدا رایگه‌یاند، ده‌ره‌نجامی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵییه‌ك له نێوانی دوو هاوژیندا، پیاوێك به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیی و تووڕه‌بوونی له راده‌به‌ده‌ری، هاوژینه‌كه‌ی به ده‌مانچه ده‌كوژێت و دواتر پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی (تاریق)ـی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا روویداوه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی سایتی (نۆتیتیا)، عێراق پله‌ی سێیه‌م له تۆماركردنی رێژه‌ی %22.2 ته‌ڵاق دێت له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه هۆكاره‌كانی سیاسیی و ئابووریین.