تاران: ئاماده‌ین دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدوللاهیان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه، دانووستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئێمه ئاماده‌ین، له پێناو رێككه‌وتنێكی نوێی ناووكی دانووستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له رێگه‌ی كه‌ناڵی ره‌سمی ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌یه‌وه گوتی: ئێستا ئێمه دانووستانی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، دانووستانی راسته‌وخۆ له باره‌ی خاڵێكه‌وه بكه‌ین، یاخود پێویست بوو رێككه‌وتنێكی نوێی ناووكی واژوو بكه‌ین، ئێمه ئاماده‌ی دانووستانین.
له مانگی نیسان/ ئه‌بریڵی 2021ه‌وه، به چاودێری یه‌كێتی ئه‌وروپا و له پێناو رزگاركردنی رێككه‌وتنی ناووكی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، له ڤیه‌ننا پرۆسه‌ی دانووستانی ناووكی ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مه‌ریكا له 2018دا له سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكادا، له رێككه‌وتنه ناووكییه‌كه‌ی 2015 كشایه‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئێرانیش به‌شێك له پابه‌ندییه‌كانی خۆی به هاوپێچی رێككه‌وتنه‌كانه‌وه راگرت و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كاته‌وه.
له ڤیه‌ننا ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری له دانووستانه‌كان ده‌كرد، كه هه‌ریه‌ك له رووسیا، فه‌ره‌نسا، چین، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له لایه‌ك و ئێران له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوون.
ئێران داوا ده‌كات، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به یه‌كجاری هه‌ڵبگرێت و ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندووه، سزاكان هه‌نگاو به هه‌نگاو لاده‌برێن.