کتێبە کوردییەکان وەردەگێڕدرێنە سەر زمانە جیهانییەکان

لەسەر رەزامەندیی مەسرور بارزانی بودجەیەك بۆ وەرگێڕانی کتێبە کوردییەکان تەرخان کرا
کتێبخانەی گشتی هەولێر
کتێبخانەی گشتی هەولێر

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەزامەندیی نیشاندا لەسەر تەرخانکردنی بودجەیەك بۆ وەرگێڕانی کتێبە کوردییەکان بۆسەر زمانە جیهانییەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ چوارچێوه‌ی گرینگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه‌ كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 522 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه‌ زیندووه‌كانی دونیا.

H.H