تاریق حه‌رب: هۆشیار زێباری سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دادگای فیدراڵی له باره‌ی ده‌ستووریی بوونی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیار بدات، كه تێیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردران. هاوكات واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش نزیك بووه‌ته‌وه و تارق حه‌رب، شاره‌زای یاسای ده‌ستووریی پێی وایه براوه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی پرۆسه‌كه هۆشیار زێباریی، كاندیدی پارتییه، چونكه پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌در و حه‌لبووسی هه‌یه.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بێژه‌ری ژووری هه‌واڵ، تاریق حه‌رب سه‌رنجی خۆی له باره‌ی بڕیاری سبه‌ی دادگای ئیتیحادی خسته‌ڕوو.
تاریق حه‌رب له‌و باره‌یه‌وه، گوتی: "بڕیاری دادگای فیدراڵ هه‌رچی بێت، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتنی شه‌رعی رۆژی 9ی كانوونی دووه‌م بێت، یاخود له دژی دانیشتنه‌كه بێت، هه‌ر یه‌كه، چونكه دانیشتنه‌كه ره‌وایه‌تی هه‌بوو، شه‌رعی بوو، كاته‌كه به گوێره‌ی یاسا دیاریكراو بوو. سه‌رۆك حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دادگای ئیتیحادی ئه‌و دانیشتنه‌ی به ده‌ستووریی نه‌زانی، ئه‌وا؛ ده‌بێت له ماوه‌ی ته‌نیا نیو كاتژمێردا هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بڕوام وایه ره‌وایه‌تی پێ ده‌دات، چونكه چوار له‌سه‌ر پێنجی خه‌ڵكی عێراق به دیارییه‌وه بوون و بینیان چۆن هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دادگای ئیتیحادی دانیشتنه‌كه‌ی به ده‌ستووریی نه‌زانی، ده‌بێت ته‌نیا له نیو كاتژمێردا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرێن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دانیشتنی رۆژی 9ی كانوونی دووه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نییه و ئه‌وه‌ی كرا، هێزێكی زیاتری به‌خشی.
ئاماژه‌ی به نه‌یارێتی پرۆسه‌كه دا و گوتی: ئه‌وه‌ی روویدا، كاردانه‌وه‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاران بوو، كه چاویان به بڕیار و خواست و ئیراده‌ی سه‌رۆك بارزانی و حه‌لبووسی و سه‌در هه‌ڵنه‌ده‌هات. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه له هه‌موو لایه‌كه‌وه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه. بڕیاریش هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ، تاریق حه‌رب گوتی: له به‌غدا شتێكی باوه، ده‌بێت بزانین، ئه‌وه‌ی نوێیه، كاتێك فه‌خامه‌تی سه‌رۆك بارزانی قسه ده‌كات، سه‌ره‌تا پشتیوانی لێكردووه به‌ر له‌وه‌ی قسه ده‌كات، ئێستا محه‌مه‌د حه‌لبووسی له بری زیاتر له په‌نجا په‌رله‌مانتار قسه ده‌كات و سه‌دریش زیاتر له سه‌د كه‌سی له‌گه‌ڵه و پارتیش به هه‌مان شێوه‌یه. له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر بڕیارێك له لای حه‌لبووسییه‌وه ده‌ربكرێت، سوننه پشتیوانی لێده‌كه‌ن و سه‌دریش شیعه‌كان پشتیوانی لێده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانیشه‌وه ده‌وترێت له لایه‌ن كورده‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
گوتیشی: پرسی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا كراوه‌ته‌وه بۆ هۆشیار زێباری، له راپرسییه‌كانیشدا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، هه‌موو بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن. ئه‌و ژماره‌ی نوێنه‌رانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌شدار ده‌بن، به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی هه‌ن، دوورن له ده‌ستووریی بوون، هۆشیار زێباری به ئاسانی و خێرایی ده‌توانێت بگاته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
تاریق حه‌رب هه‌روه‌ها گوتی: كوتله‌ی گه‌وره كوتله‌ی سه‌درییه، له هه‌ڵبژاردندا یه‌كلا بووه‌ته‌وه، دواتر راسپاردن هه‌یه و پێكهێنانی كابینه‌ی به دوادا دێت. ده‌نگدان هه‌یه و هه‌موو شتێك له رێگه‌ی ده‌نگدان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بتوانێت 165 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت. ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ كوتله گه‌وره‌كه، دوو كاندیدی دیكه هه‌یه، به‌ڵام مه‌حاڵه بتوانن ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ستبهێنن، كه شكست به كاندیدی پارتی بهێنن. به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌نگدان ئه‌وه روونادات و هیچ كاندیدێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێت بگاته پۆستی سه‌رۆك كۆمار. چونكه كاندیدی پارتی له لایه‌ن حه‌لبووسی و سه‌در و سه‌رۆك بارزانییه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت.
له باره‌ی رابردووی هۆشیار زێباری و فوئاد حوسێنه‌وه، ئه‌و شاره‌زا ده‌ستوورییه گوتی: من كه‌سێكی عه‌ره‌بم، له‌و بڕوایه‌دام، ئه‌وه‌ی هۆشیار زێباری پێشكه‌شی به عه‌ره‌بی كردووه، شتێكی زۆر باش بووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك دیناریشی بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كردووه، كه ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی له‌سه‌ر نه‌بێت. فوئاد حوسێنیش ئه‌زموونێكی زۆر باشی هه‌بووه له په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌سایه‌تی زۆر باش و سوودمه‌ند بوون بۆ عێراق، ئه‌وانه‌ی له حكومه‌تی عێراق به‌شداریان كردووه و رۆڵیان گێڕاوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری و فوئاد حوسێن جوانترین ئه‌زموونیان له مێژوویی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق پێشكه‌ش كردووه و هیچ جیاوازییه‌كیان له هه‌ولێره‌وه تا به‌سره له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێستا كوتله‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌در و حه‌لبووسی رێككه‌وتوون حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی پێكبهێنن و كاتێك بڕیاریان داوه، بڕیاره‌كانیان جێگیر بوون و توانیان له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا ئه‌وه بسه‌لمێنن. له‌و بڕوایه‌دام له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌و حكومه‌ته نوێیه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر هه‌موو ناوه‌نده‌كان ده‌رده‌خات.