کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
دێمەنێکی دەڤەری باڵەکایەتی - فۆتۆ: رەهەند محەمەد
دێمەنێکی دەڤەری باڵەکایەتی - فۆتۆ: رەهەند محەمەد

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، لە کاتى بوونى نیمچە هەور یان زیاتر  لە ئاسمانى ناوچەکەمان ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەم. پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرما ئەمڕۆ بە بەراوورد بە چەند رۆژى رابردوو بەرزبوونەوەى بە خۆوە بینیوە، بەمشێوەى خوارەوە لە سەنتەرى پارێزگاکان :

هەولێر- نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 6  پلەى سیلیزى

سلێمانى - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1-  پلەى سیلیزى

دهۆک - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 3  پلەى سیلیزى

کرکووک - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 2 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1- پلەى سیلیزى

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك