سەدر لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پەیامێکی بڵاوکردەوە

" دەرگامان واڵایە بۆ ئەوانەی متمانەمان پێیان هەیە"
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر

K24 -هەولێر:

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڵاوکردوە و گوتی: جارێکی دیکە دەسەڵاتی دادوەری بێلایەنی خۆی سەلماند.

لە درێژەی پەیامەکەیدا، سەدر گوتی " دەسەڵاتی دادوەری نەکەوتە ژێر فشاری سیاسی، سوپاس بۆ خودا و سوپاس بۆ دادگای فیدراڵی عێراق، بەمجۆرە هەڵوێستانە نیشتیمان بنیات دەنرێت".

موقتەدا سەدر جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا سوورن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینی نیشتیمانی و دەرگایان واڵایە بۆ ئەوانەی متمانەمان پێیان هەیە. 

 ئەمڕۆ 25ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵاکانی هەردوو پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خه‌شانی لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان رەتکردنەوە و رایگەیاند "یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یاسایی و دەستوورییە". 

پەیامەکەی موقتەدا سەدر لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی
پەیامەکەی موقتەدا سەدر لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی

H.H