د. هاوار نێروه‌یی گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئیمارات ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر هاوار نێروه‌یی، شاره‌زا له بواری سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی گوتی: له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدان، به‌ڵام هه‌ندێك وڵات هه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان جێگیر و چه‌سپاون و بابه‌تی گرنگ و گه‌رمی مشتومڕییه‌كانن، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق، به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: له كاتی هێرشی داعش، وڵاتی ئیمارات رۆڵێكی گرنگی له هاریكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بینی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌یی، كاتێك مانگی سووری ئیماراتی رۆڵێكی به‌رچاوی له درێژكردنی ده‌ستی هاوكاریی داراییدا بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو و پاڵپشتییه‌كی زۆری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ره‌تای به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی دوای 2010، به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه تیرۆرستییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی.
له‌باره‌ی گرنگیی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیماراتیش، كه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، هاوار نێروه‌یی دووپاتیكرده‌وه، گومانی تێدا نییه كه به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ په‌یوه‌ندیی سیاسیش داده‌نێت، له هه‌مان كاتیش‌دا، ئه‌گه‌ر ئێمه باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته بكه‌ین، گرنگییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و چالاكییه جیهانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به ناوی (ئێكس پۆ دوبه‌ی 2020) له دوبه‌ی ده‌ستیپێكردووه و زیاتر له 200 وڵاتی جیهان و ژماره‌یه‌ك رێكخراو و كۆمپانیای جیهانی له‌و چالاكییه‌دا به‌شدارن و هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی: گرنگی ئه‌و چالاكییه جیهانییه له‌وه‌دایه، كه له سه‌ر سێ بنه‌مای "به‌رده‌وامی، جووڵه و ده‌رفه‌ت" ده‌ستی پێكردووه و ده‌بێته گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت بۆ دانانی به‌هێزترین هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان وڵاتان و ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن.
H.B