ئه‌مه‌ریكاش 8500 سه‌ربازی ئاماده‌كرد
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌و هه‌واڵه‌ی کە "زه نیویۆرك تایمز" بڵاویكرده‌وه و تا دوێنێ نیوه‌ڕۆ (24ی كانوونی دووه‌م/یەنایری 2022) به كاتی ئه‌مه‌ریكا به ده‌نگۆ مابۆوه، له دره‌نگانی دوانیوه‌ڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وته‌بێژی پێنتاگۆن پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هێزی سه‌ربازی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
جۆن كیربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوانیوه‌ڕۆی 24ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) ئاشكرای كرد كه ئه‌مه‌ریكا 8500 سه‌ربازی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی ناتۆ-دا جێگیری بكات، كه ده‌شێت ببێت به هه‌لێكی باش بۆئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات له‌نێو ناتۆ دڵنیابن له‌وه‌ی روسیا تووشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند ده‌بێت له‌كاتی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی.
به‌پێی راپۆرتێكی فرانس 24، یه‌كێتی ئه‌وروپا پێداگری له‌وه‌ده‌كات كه پێویسته هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپا خۆیان به‌دووربگرن له "داڕمانی ده‌روونی" له ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ر رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئۆكرانیای داگیركرد.
وێرای پێداگری ڤلادیمێر پوتن كه نیازی هیچ هێرشێكی نییه، به‌ڵام 100 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بڵاوكردۆته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رووسیا له ساڵی 2014 بێگوێدانه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیوه دوورگه‌ی قرم-ی داگیركرد.
بۆیه كیربی له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ناردنی هێزی ئه‌مه‌ریكی بۆ دڵنیابوونی هاوپه‌یمانه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانی نێو ناتۆیه، وتیشی: "ناردنی ئه‌و هێزه ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ به‌ڕێز پوتن كه ئێمه به‌وپه‌ڕی راستگۆییه‌وه پابه‌ندبوونمان به ناتۆوه هه‌یه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه ناتۆ فرۆكه و كه‌شتی بارهه‌ڵگری ره‌وانه‌ی باڵی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كردووه.
داوای مۆسكۆ له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه گره‌نتی بدرێت به‌وه‌ی رێگه‌نه‌درێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆكرانیا كه كۆمارێكی پێشووی یه‌كێتی سۆڤییه‌ته، په‌یوه‌ندی بكات به یه‌كێتی ئه‌وروپا-ه‌وه، سه‌ره‌رای داگرتنی ئاستی هه‌ندێك داواكاری له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ داواكانی روسیایان ره‌تكردۆته‌وه و به پوتن-یان راگه‌یاندووه كه گرژییه‌كان كه‌مكاته‌وه و هۆشیاری ئه‌وه‌شیان داوه‌تێ كه هێرش بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تووشی سزایه‌كی ئابووری توند ده‌بێته‌وه و بوونی ناتۆ-ش له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زیادده‌كات.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌ی وته‌بێژی پێنتاگۆن، هاوكات نید برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ ناكۆكییه‌كی پێشوه‌ختیان نییه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كه ده‌خرێته سه‌ر رووسیا ئه‌گه‌ر ئۆكرانیای داگیركرد، وتیشی: "هیچ ته‌مومژێك نییه، هیچ ناكۆكییه‌كی پێشوه‌ختیش نییه له بڕیاری سزاداندا".
پێده‌چێت ئه‌م پێداگرییه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ك دڵنیایی وابێت بۆ سه‌رۆكی ئۆكرانیا، چونكه به پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به تشالز میشێل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپای راگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش جه‌ختی لێكردۆته‌وه، كه ئه‌وه‌ی بۆ (كیڤ) گرنگه یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كگرتوو بێت به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا و سه‌روه‌ری خاكی ئۆكرانیا پارێزراو بێت.