هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان له‌باره‌ی کێشەی سووتەمەنی كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا، لەگەڵ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، له‌باره‌ی کێشەی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان، باسیان لەم پرسانه‌ی خوارەوە کرد:
-چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی بۆ وێستگەی خەبات.
-راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشێ.
-دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ سوود وەرگرتن لەو گازە سروشتییەی کە لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بە فیڕۆ دەچێت.