یوڤێنتۆس شوێنگرهوهی كریستیانۆی دیاریكرد
به گوێرهی میدیایهكانی ئیتاڵیا، یانهی یوڤێنتۆس ئۆفەرێکی گرانبەهای بۆ گواستنهوهی ڤلاهۆڤیچ پێشكهشی فیۆرێنتینا كردووه و ئهو یانهیهی رازیكردووه بۆ دهستبهرداربوون لهو گۆڵكاره سڕبییه.
پێگهی لاگازێتان دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له نوێترین ههواڵیدا ئاشكرای كردووه كه یانهی یوڤێنتۆس له ههوڵهكانی بۆ گواستنهوهی دوسان ڤلاهۆڤیچ سهركهوتوو بووه و ئهو یاریزانه دهبێته شوێنگرهوهی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
له لایهكی دیكهیشهوه، فاریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، یۆڤێنتۆس ئۆفەرێکی بەفەرمی پێشکەشی فیۆرێنتینا کردووە کە ئۆفەرەکە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و ڤیۆلاش بەو ئۆفەرە رازییە و هەردوو یانەکە لەسەر گرێبەستەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن ئێستا تەنیا ماوە یۆڤی لەسەر بەندە کەسییەکان لەگەڵ دوسان ڤلاهۆڤیچ بگاتە رێککەوتن.
هێرشبەرە سڕبییەکە لەم وەرزەی سێریا ئەی بە ١٧ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و ئەو یاریزانە ٢١ ساڵانە لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئارسێناڵ نزیکبوو، بەڵام یۆڤی بە جددی هاتە پێش و ئۆفەرێکی گرانبەهاتری پێشکەش کردووە.