وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی 1500 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 497 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 6 هه‌زار و 693 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، چاكبوونه‌وه‌ی 536 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (699)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 699ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 699ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B