سەرۆك بارزانی و رێبەری رەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی سیاسی تاوتوێ دەكەن

جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان كرایه‌وه‌
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موقته‌دا سه‌در
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موقته‌دا سه‌در

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 25ـی كانوونی دووەمی 2022، سەرۆك مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق كرایەوە.