جوتیار عادل: وڵاتانی كه‌نداو رۆڵی گه‌وره‌یان له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن د. موغیر خه‌میس خه‌یلی، وەزیری گه‌شه‌پێدانی ئه‌بوزه‌بی، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات کۆبووەوە.
له‌مباره‌یه‌وه جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كابینه‌ی نۆیه‌م و روانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت خوودی سه‌رۆكی حكومه‌ت، وایكردووه هه‌رێم ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ر و فاكته‌ری سه‌قامگیری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌یه، پێویستی به هه‌ماهه‌نگییی و پێكه‌وه كاركردن هه‌یه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، وڵاتانی كه‌نداو رۆڵی گه‌وره‌یان له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆچوونێكی هاوبه‌ش له مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌پێدانی هاریكاری، سیاسی، دیبلۆماسی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت.
جوتیار عادل، روونیكرده‌وه، چ له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یاخوود ئاستی حكومه‌ت، هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات و گه‌لی كورد و ئیماراته.
ئه‌و گوته‌بێژه باسی له‌وه‌ش كرد، رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دروستكردنی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری، وا ده‌كات مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه ئیراده‌یه‌كی حه‌قیقی له مه‌سه‌له‌ی هاوكاری له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كاندا هه‌یه.
گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی باشی له به‌دیهێنانی ئاسایش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه بووه‌ته فاكته‌رێك بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه. ده‌شڵێت: " بێگومان ئه‌و گوتاره سیاسییه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، چه‌ند ره‌هه‌ندێكی هه‌یه، له‌وانه كورد هه‌وڵی داوه له ناوه‌خۆی عێراق ببێته فاكته‌ری سه‌قامگیریی، واته دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌سكبینینه‌وه نییه، هه‌رێم خاوه‌نی ناسنامه‌ی پێكه‌وه ژیانه.