خشتەی دوو رۆژی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

هەفتەی داهاتوو مووچەی چەندین وەزارەت و دامەزراوەی دیکە دەدرێت
مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

دوێنێ دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2022 دەستیپێکرد و ئەمڕۆ و سبەش مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردستان24ی راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 26/1/2022، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بۆ مانگی 1 دابەش دەکرێت".

گوتیشی: "سبەی رۆژی پێنجشەممە 27/1/2022، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "دابەشکردنی مووچە بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت".

رۆژی 25ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2022 کرد، لە یەکەم رۆژیشدا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.