ژنێك له‌سه‌ر پێیه‌كانی ناوه‌ستێت و به‌قژ هه‌ڵواسین له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌مێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر وه‌كو سه‌رنشینه‌كانی دیكه له‌سه‌ر كورسی دانانیشێت و له‌سه‌ر پێیه‌كانیشی ناوه‌ستێت، قژی به راگێرێكی سه‌قفی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هه‌ڵده‌واسێت و به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه، دیمه‌نه‌كه بووه‌ته بابه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژنێك له یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان خۆی به راگرێكی به‌رز به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی قژه درێژه‌كه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاچه‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك داناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی دیكه رایگرتبێت.
گرته ڤیدیۆیه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تیك تۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و ژنه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه و خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌یه‌تی، سه‌رنشینه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به دیمه‌نه‌كه سه‌رسام بوون و وێنه‌یان گرتووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یل ژنه‌كه ناوی "دارینا"یه و یاریزانی سێركه، له (21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له‌ناو یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی "شه‌نگهای"ی چین گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی تۆماركراوه.
به‌رپرسی میترۆی شه‌نگهای له دارینا-ی پرسیوه، چۆن به‌م شێوه توانیویه‌تی له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بمێنێته‌وه و له‌به‌رچی به قژه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیوه، ئه‌ویش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ماوه‌ی 6 مانگه ئه‌و جۆره جوڵه‌یه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه مه‌ترسیداره و پێویست ناكات كه‌س لاسایی بكاته‌وه.
View this post on Instagram