یوڤێنتۆس بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له پۆگبا داواكارییه‌كی گه‌وره‌ی له ریال مه‌درید هه‌یه
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆڵ پۆگبا، به فه‌رمی وڵامی داواكارییه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی له باره‌ی كڕینی پۆگبا دایه‌وه و رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌و نرخه‌ی رێككه‌وتوون په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و داواكارییه‌كی دیكه‌شیان له ریال مه‌درید هه‌یه.
له هه‌واڵێكی لا گازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیادا هاتووه، كه به‌ڕیوه‌به‌ری كاره‌گانی پۆگبا ده‌ڵێت: یانه‌ی یوڤێنتۆس نرخی 125 ملیۆن یۆرۆ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له پۆگبا به كه‌م ده‌زانێت، بۆیه پێویسته ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕه پاره‌یه تۆنی كروسیش به یانه‌ی یوڤێنتۆس بدات.
ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر بێت و به‌م داواكارییه‌ی یوڤێنتۆس ڕازی بێت، ئه‌وا نرخی كڕینی پۆگبا ده‌گاته 145 ملیۆن یۆرۆ، چونكه ئه‌و پێشتر به 25 ملیۆن یۆرۆ تۆنی كروسی له بایرن میونشه‌وه گواستۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی نزیك له یانه‌ی شاهانه، پۆگبا بۆ ئه‌م هاوینه بۆته ئامانجی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید و له لای خۆشییه‌وه پۆگبا ئاره‌زووی خۆی بۆ یاریكردن له لالیگای ئیسپانیا ده‌ربڕیوه.