میسر بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار چەک لە ئەمەریکا دەکڕێت

فڕۆکەی جەنگی و راداری پێشکەوتوو لەناو چەک و تەقەمەنییەکان هەیە
فڕۆکەی جۆری ج130
فڕۆکەی جۆری ج130

K24 – هەولێر

ئەمەریکا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار چەک دەفرۆشێتە وڵاتی میسر، لەنێویاندا فڕۆکەی جەنگی و راداری پێشکەوتوو هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رەزامەندی لەسەر گرێبەستێکی فرۆشتنی چەک بە میسر، بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار دراوە، کە راداری پێشکەوتوو، هەروەها فڕۆکەی جەنگی، لە جۆری، سی 130، سوپەر هێرکۆلس لەخۆدەگرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، گرێبەستەکە، سیستمی بەرگری ئاسمانی و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنیش دەگرێتەوە، کە بەهاکەی بە 355 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.