نووسه‌رێكی ئیماراتی به‌ زمانی كوردی به‌خێرهاتنی مه‌سرور بارزانی ده‌كات

له‌ تویته‌كه‌ی به‌ زمانی كوردی نووسیویه‌تی: خۆشه‌ویستی و برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان كۆمانده‌كاته‌وه‌
ساتی پێشوازیكردن له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن شێح محه‌مه‌د بن زاید
ساتی پێشوازیكردن له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن شێح محه‌مه‌د بن زاید

K24 - هه‌ولێر:

نووسه‌ری ئیماراتی، "ئیبراهیم حاته‌م بن ئه‌فه‌ندی"، به‌ زمانی كوردی به‌خێرهاتنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌خێرهاتنی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ وڵاتی دووه‌متان، ئیمارات".

ئیبراهیم حاته‌م، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، "خۆشه‌ویستی و برایه‌تی كۆمانده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان".

ئه‌و نووسه‌ر ئیماراتییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هیوادارم جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ وڵاتی دووه‌می نیشته‌جێیه‌كی خۆش هه‌بێت.

دوێنێ سێشەممە (25ی کانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات پێوازی لێكرا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام دا.