بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکى دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە کاتەکانی شەودا بۆ هەوری تەوری تەواو.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت، دواتر کاریگەرییەکە زیاتر دەبێت و لە ناو شارەکانیش بارانبارین دەستپێدەکات.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك