بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

K24 – هەولێر
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەوامی فەرمی لە نووسینگەکانی پاسپۆرتی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دەگۆڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە "سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو- نووسینگەی سۆران- نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممەوە 30/1/2022، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو (3:00)ی دوای نیوەڕۆیە".
داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت، لەکاتی دیاریکراو بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن.
ئەم ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دوای ئەوە دێت، کە ماوەیەک لەمەوبەر کاتی دەوام لە نووسینگەکانی پاسپۆرت گۆڕدرابوو لە کاتژمێر 2 دەستیپێدەکرد تا 6ی ئێوارە.