دیمەنەکە لە مۆسکۆوە
K24- هەولێر:
لە کاتێکدا لە رۆژئاوا ترسی ئەوە هەیە رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، رووسیەکان ترسێکی جیاوازتر دەبینن.
ئەگەر تەماشای میدیا فەرمییەکانی مۆسکۆ بکەیت، ئەوا وێنە و ڤیدیۆی سەربازان و تانکەکان، وایەری هەڵبەستراو و قەناسەکان دەبینیت، بەڵام ئەم دیمەنانە هێزە رووسیەکان پیشان نادەن، بەڵکو هێزەکانی ناتۆ پیشان دەدەن.
میدیاکانی رووسیا، دیوێکی جیاوازی رووداوەکان پیشانی هاووڵاتییانی خۆیان دەدەن، کە وادەریدەخەن، هێزەکانی ناتۆ چەندین ساڵە پلانی هێرشکردنیان هەیە بۆ سەر رووسیا و دەیانەوێت ڤلادمیر پوتن لە دەسەڵات لاببەن و دەستبگرن بەسەر سەرچاوەکانی وزەی رووسیادا.
دیمەنەکە لە مۆسکۆوە تەواو جیاوازە لەوەی دیوەکەی دیکەی جیهان دەیبینن کە ئەمەریکا و ناتۆ و هاوپەیمانانی ناتۆ دەگرێتەوە، لە میدیاکانی حکومەتی رووسیادا، حکومەتی ئۆکرانیا بە "بوکەڵەیەکی گەورە" ناو دەبرێت کە لەلایەن ئەوروپا و ئەمەریکاوە کۆنترۆڵ کراوە.
دیمیتری کیسلیۆڤ رۆژنامەنووس و بێژەری بەرنامەیەکی هەواڵی سیاسی لە تەلەڤزیۆنی رووسیاوە بەم دێڕە دەستی بە بەرنامەکەی کرد "لەبری ئەوەی وەڵامی دەستپێشخەرییە ئاشتیخوازەکانی کریملن بدەنەوە، ئەوان تۆمەتبارمان دەکەن و هەڕشەی نوێمان لێدەکەن".
هەر ئاماژەیەك بۆ بوونی ناکۆکی لە نێوان ئەوروپا و ئەمەریکا یان ناتۆ دەبێتە سەردێڕی هەواڵەکانی رووسیا.
لێدوانەکانی حکومەتی ئەمەریکا وەک لێدوانی "وەزارەتی زانیاری" دەردەکرێن و دیمیتری پێسکۆف، گوتەبێژی پوتن، واشنتۆنی بە بڵاوکردنەوەی "زانیاری هەڵە" و "درۆ" و "ساختەکاری" تۆمەتبارکردووە.
وشەی ساختە کە بە ئینگلزیی "fake"ـەو بە رووسی " фальшивка"ـە، لەم دواییانە هێندە لە رووسیا بەکارهاتووە، وشە رووسیەکەش بەهەمان شێوەی وشە ئینگلیزیەکە دەخوێندرێتەوە.
کەناڵە تەلەڤزیۆنەکانی رووسیا پڕن لە دیمەنی سنوورەکانی بێلارووس کە هاوپەیمانی رووسیایە و بە هێزەکانی ناتۆ دەورە دراوە، لەهەمانکاتدا راپۆرتی میدیاکانی رۆژئاوا ئۆکرانیا پیشان دەدەن کە لە سێ لاوە بە سەربازانی رووسیا دەورەدراوە.
لەلایەکی دیکەوە جۆن كیربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوانیوه‌ڕۆی 24ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) ئاشكرای كرد كه ئه‌مه‌ریكا 8500 سه‌ربازی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی ناتۆ-دا جێگیری بكات، كه ده‌شێت ببێت به هه‌لێكی باش بۆئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات له‌نێو ناتۆ دڵنیابن له‌وه‌ی روسیا تووشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند ده‌بێت له‌كاتی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی.
به‌پێی راپۆرتێكی فرانس 24، یه‌كێتی ئه‌وروپا پێداگری له‌وه‌ده‌كات كه پێویسته هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپا خۆیان به‌دووربگرن له "داڕمانی ده‌روونی" له ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ر رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئۆكرانیای داگیركرد.
وێرای پێداگری ڤلادیمێر پوتن كه نیازی هیچ هێرشێكی نییه، به‌ڵام 100 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بڵاوكردۆته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رووسیا له ساڵی 2014 بێگوێدانه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیوه دوورگه‌ی قرم-ی داگیركرد.
سەرچاوە: CNN
H.H