چارەنووسی پڵنگەکەی باتیفا چی دەبێت؟

ئایا رەوانەی دەرەوەی کوردستان دەکرێت؟
پڵنگەکەی باتیفا
پڵنگەکەی باتیفا

K24 - هەولێر:

لە بەدواداچونێکی دەستەی ژینگە بۆ ئەو پڵنگەی بەهۆی تەڵەیەکەوە پێیەکی لەدەستدا، پێشنیار کراوە رەوانەی دەرەوەی کوردستان بکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی ژینگە، ئەو پڵنگەی لە گوندی (زرێزە)ی سەر بە قەزای باتیفا کە پێی بەر تەڵە کەوتبوو لە جۆری(پڵنگی فارسی)یە و پاش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کرا، پێیە بریندارەکەی بڕایەوە، و ئێستا لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک لەژێر چاودێری دایە، پێشنیار کراوە کە لێژنەیەک پێک بهێنرێت، بۆ چارەسەری برینەکەی رەوانەی دەرەوەی کوردستان بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە، دوایی چاکبونەوەشی لە سروشتی خۆی و ژینگەکەی ئازاد بەکرێت.

رۆژی 29ـی کانوونی یەکەمی 2021، له‌ سنووری زاخۆ، ئاژه‌ڵدارێك ته‌ڵه‌ی بۆ گورگ دانابوو، پڵنگێك پێوه‌ ببوو، كاتێك هەوڵیاندا رزگاری بكه‌ن، پڵنگه‌كه‌ دوو كه‌سی بریندار كرد‌ و هەڵهات و ته‌ڵه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی برد، دواتر بە بەنجکراوی گیرا و گواسترایەوە بۆ باخچەی ئاژەڵانی دهۆک. 

پڵنگەکەی باتیفا
پڵنگەکەی باتیفا