رووسیا هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات

"سەرۆکی رووسیا چەندینجار ئەم قسەی دووبارە کردووەتەوە"
رووسیا هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات
رووسیا هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی رووسیا هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی رووسیاش داوا دەکات گروپە جوداخوازەکانی ئۆکرانیا دژی حکومەتی کیێڤ پڕچەک بکرێن.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا نەیانتوانی وەڵامێکی باش و بنیادنەرمان بدەنەوە و بەردەوام بوون لە کۆکردنەوەی هێز، ئەوکات هەموو رێکكارێکی پێویست بۆ تۆڵەسەندنەوە دەگرینەبەر و سەرۆکی رووسیاش چەندینجار ئەم قسەی دووبارە کردووەتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات خەڵکی ناوچەکانی لوگانسک و دۆنێتسک لە ئۆکرانیا پڕچەک بکات.

ئاماده‌كاری رووسیا بۆ جه‌نگ
ئاماده‌كاری رووسیا بۆ جه‌نگ

ئەندرێی تورچاک، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی پارتی دەسەڵاتدارە، رایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی کیێڤ بە پشتیوانی ئەمه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێک بۆسەر لوگانسک و دۆنێتسک، پیشوەختە پێویستە حکومەتی رووسیا خەڵکی ئەو ناوچانە پڕ چەک بکات بۆ ئەوەی بتوانن لەبەرامبەر دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی حکومەتی کیێڤ بەرگری لە خۆیان بکەن.

ئەمه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەیەوێت ئۆکرانیا داگیر بکات.